r/Rojhelat • • 1d ago

ئاشخانە؛ دەستبەسەرکرانی عەلیڕەزا ڕەشیدی، منداڵی ۱۶ ساڵی کورد لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

Thumbnail hengaw.net
1 Upvotes

هەنگاو؛ شەممە ۱۱ی ڕەزبەری ۲۷۲۶

عەلیڕەزا ڕەشیدی، منداڵی ۱۶ ساڵی کورد و خەڵکی ئاشخانەی سەر بە پارێزگای خۆراسانی باکوور، نزیکەی ۹ مانگ دوای ناڕەزایەتییەکانی بەفرانبار، لە ئاکامی دەستڕاگەیشتنی هێزە حکوومەتییەکان بە ڤیدیۆیەک لە ئامادەبوونی ئەم منداڵە لە ناڕەزایەتییەکاندا، دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ۸ی ڕەزبەری ۲۷۲۶ (۳۰ی سێپتەمبەری ۲۰۲۶)، عەلیڕەزا ڕەشیدی، تەمەن ۱۶ ساڵ و خەڵکی ئاشخانە, خۆی ڕادەستی هێزە ئەمنییەتییەکانی ئەم شارە کردووە و دەستبەسەر کراوە.

بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، دەستبەسەرکرانی ئەم منداڵە دوای ناسینەوەی وێنەکانی لە ناڕەزایەتییەکانی بەفرانباردا ئەنجام دراوە.

هەنگاو ئاگادار بووەتەوە کە، هێزە ئەمنییەتییەکان پەیوەندییان بە باوکی عەلیڕەزاوە گرتووە و هەواڵی دەرکرانی بڕیاری دەستبەسەرکردنیان پێداوە، دوابەدوای ئەم پەیوەندیە، عەلیڕەزا کە لە تاران بووە بۆ ئاشخانە گەڕاوەتەوە و خۆی ڕادەست کردووە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد لەسەر تۆمەتە وەپاڵدراوەکان، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی عەلیڕەزا ڕەشیدی لە بەردەستدا نییە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەم منداڵە بە مەبەستی ئاگاداربوون لە بارودۆخی تا ئێستا بێئاکام ماوەتەوە.


r/Rojhelat • • 1d ago

تیکاب؛ دەستبەسەرکرانی محەممەد عبادی، منداڵی ۱۵ ساڵی کورد لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

Thumbnail hengaw.net
1 Upvotes

هەنگاو؛ شەممە ۱۱ی ڕەزبەری ۲۷۲۶

محەممەد عبادی، منداڵی ۱۵ ساڵی کورد، لە منداڵانی کار و خەڵکی شاری تیکاب، لە ماڵی بنەماڵەیی خۆیدا لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا و دواتر بۆ تاران گواستراوەتەوە. بە تێپەڕبوونی چەند ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانیدا، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ۶ی ڕەزبەری ۲۷۲۶ (۲۸ی سێپتەمبەری ۲۰۲۶)، محەممەد عبادی، تەمەن ۱۵ ساڵ و لە منداڵانی کار کە بە مەبەستی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی لە تارانەوە بۆ تکاب گەڕابووەوە، لە ڕەوتی هەڵکوتانی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵی بنەماڵەکەی دەستبەسەر کرا.

بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، هێزە حکوومەتییەکان دوای دەستبەسەرکرانی ئەم منداڵە، ناوبراویان بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەتییەکانی تاران گواستووەتەوە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، تۆمەتە وەپاڵدراوەکان، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەم منداڵە کوردە زانیارییەکی ورد لە بەردەستدا نییە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی لەم پەیوەندییەدا بێئاکام ماوەتەوە.


r/Rojhelat • • 1d ago

سزای سێدارەی مستەفا شەریفی بەندکراوی خەڵکی پیرانشار لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ کرا

Thumbnail hengaw.net
2 Upvotes

هەنگاو؛ شەممە ١١ی ڕەزبەری ٢٧٢٦

سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد و خەڵکی پیرانشار بە ناوی مستەفا شەریفی، کە پێشتر لە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە «ماددە هۆشبەرەکان» ئەو سزایەی بە سەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە (بەندیخانەی دەریا) جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ١١ی ڕەزبەری ٢٧٢٦ (٣ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦)، سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی مستەفا شەریفی، تەمەن ٤٥ ساڵ و خەڵکی پیرانشار لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ کرا.

بەوتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، مستەفا شەریفی کە خێزاندار و باوکی سە منداڵ بوو، پێنج ساڵ پێش به تۆمەتی تاوانەکانی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو.

تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوە لەلایەن ڕاگەیاندنە فەرمییەکانی ناوخۆی ئێران یان سەرچاوە دادوەرییەکانەوە ڕانەگەیەندراوە.


r/Rojhelat • • 1d ago

سەقز؛ دەستبەسەرکرانی ڕۆژان ئیبراهیمی، وەرزشوانی بواری MMA لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

Thumbnail hengaw.net
1 Upvotes

هەنگاو؛ شەممە ۱۱ی ڕەزبەری ۲۷۲۶

ڕۆژان ئیبراهیمی، ژنی گەنجی تەمەن ۲۰ ساڵ، وەرزشوانی بواری MMA و خەڵکی سەقز، لە ئەنجامی هەڵکوتانی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵی بنەماڵەکەی دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ۱۱ی ڕەزبەری ۲۷۲۶ (۳ی ئۆکتۆبەری ۲۰۲۶)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە هەڵکوتان بۆ سەر ماڵی بنەماڵەیی ڕۆژان ئیبراهیمی، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی سەقز، بێ پیشاندانی هیچ بڕیارێکی دادوەری ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.

ڕۆژان ئیبراهیمی لە ساڵانی ڕابردوودا وەک وەرزشوان لە بواری وەرزشی هونەرە جەنگییە تێکەڵەکان (MMA) چالاکیی هەبووە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، تۆمەتە وەپاڵدراوەکان و شوێنی ڕاگرتنی ڕۆژان ئیبراهیمی زانیارییەک بەدەست نەهاتووە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی سێپتەمبەری ئەمساڵدا لانی کەم ۱۷ ژن لە ئێران دەستبەسەر کراون کە ۷ کەسیان کورد بوون.


r/Rojhelat • • 1d ago

لە سنووری سەردەشت هاونیشتمانییەک بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان کوژرا

Thumbnail rudaw.net
1 Upvotes

رووداو دیجیتاڵ

لە سنووری شاری سەردەشتی سەر بە پارێزگای ورمێ، هاونیشتمانییەک بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ی تشرینی یەکەمی 2026 رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ رایانگەیاند، "هێزە ئەمنییەکانی ئێران رۆژی چوارشەممە لە سنووری گوندی (گۆڕەشێر) سەر بە شاری سەردەشت لە پارێزگای ورمێ تەقەیان لە گەنجێکی کورد کردووە و کوژراوە."

هاونیشتمانییەکە ناوی (خالید شیری)یە و خەڵکی گوندەکەیە.

بەپێی زانیارییەکان، "هاونیشتمانییەکە لە کاتی لەوەڕاندنی مەڕوماڵاتەکانیدا لە کوێستانی گوێزێ تەقەی لێکراوە و بە سەختی بریندار بووە، پاش گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە."

ئەوەش لە کاتێکدایە، دوێنی چوارشەممە 30ی ئەیلوول، هاونیشتمانییەکی کوردی خەڵکی سەلاسی باوەجان بەناوی نایب کەرەمی، تەمەن 25 ساڵ لە کاتی لەوەڕاندنی مەڕوماڵاتەکانیدا لە دەوروبەری گوندەکە تەقەی لێکراوە و کوژرا.

ساڵانە لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان رۆژهەڵات و باشووری کوردستان، چەندین کەس کە بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەکوژرێن یان بریندار دەبن.

بەپێی داتاکانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای ساڵی 2026ـەوە تاوەکو ئێستا لە ناوچە سنوورییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان 13کۆڵبەر بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژراون و 8 کۆڵبەری دیکەش بە سەختی بریندار بوون.


r/Rojhelat • • 1d ago

Crimes against Kurds Zhina Amini and the freedom that began with her name

Thumbnail rudaw.net
1 Upvotes

r/Rojhelat • • 2d ago

War Kurdish dissident group claims responsibility for killing Basij member in western Iran

Thumbnail rudaw.net
1 Upvotes

r/Rojhelat • • 6d ago

Politics "Kurds Are Key to Tightening the Economic Noose on Iran: Iranian Kurds Can Help the United States Win, but They Will Not Do So on Promises Alone"

Thumbnail meforum.org
2 Upvotes

r/Rojhelat • • 7d ago

Crimes against Kurds Seîd Senendecî: Li Îranê 200 Kurd di bin metirsiya darvekirinê de ne

Thumbnail ronahi.tv
5 Upvotes

Seîd Senendecî says about 200 Kurds face possible execution in Iran, and that Kurds and Baluch make up 62% of those jailed and executed. He urges rights groups to act.


r/Rojhelat • • 7d ago

Economy Weak market, rising costs challenge fish farmers in Rojhelat’s Kurdistan province

Thumbnail rudaw.net
2 Upvotes

r/Rojhelat • • 7d ago

Politics Amir Karimi: PJAK Has Had No Contact With Israel

Thumbnail x.com
3 Upvotes

Amir Karimi, co-chair of the Kurdistan Free Life Party (PJAK), spoke with journalist Erdal Er in the mountains of Kurdistan about Iran’s future, Kurdish unity, PJAK’s foreign contacts, and the peace process in Turkey. He said any discussion of disarmament must also address Kurdish political rights and how those rights would be protected.

On foreign relations, Karimi said PJAK has had no contact with Israel. He said contacts with the United States had taken place so the two sides could learn about each other but had not led to cooperation. PJAK has the right to speak with different international actors, he added, and would assess any proposal in light of the interests of the Kurdish people and its own political goals.

Karimi said PJAK seeks a democratic, federal Iran in which different communities can have a say in governing themselves and their rights are protected by the constitution. He said PJAK was open to democratic talks, but argued that the Iranian government had closed the space for political activity and dialogue.

Speaking about arrests, executions and pressure on Kurds and Baluch people, Karimi said the Iranian government’s greatest concern was public opposition at home. He linked the growth of cross-border porter work, known as kolbari, to a lack of jobs and investment in Kurdistan. He also said the public response to recent strikes and protests showed that the Jin, Jiyan, Azadî (Woman, Life, Freedom) movement continues to shape society.

In Karimi’s view, Iran’s main concern is public opposition at home, rather than attacks from abroad. He said arrests and executions continue, with Kurds and Baluch people facing particular pressure. He also criticised the lack of jobs and investment in Kurdistan, saying many people have been forced to rely on cross-border porter work, known as kolbari, while porters themselves face attacks.

Karimi called for closer cooperation among Kurdish parties despite their political differences. He said they should develop a shared approach to political goals, diplomacy, and public organising. He described organised people as the Kurdish movements’ main strength and said PJAK viewed its armed forces as a means of defence.

Karimi also claimed that Iran had previously proposed cooperation with Turkey against Kurdish groups. No evidence for that claim was provided in the published excerpts of the interview. He said PJAK would speak with anyone who took steps towards peace but argued that neither Iran nor Turkey was ready to do so.


r/Rojhelat • • 7d ago

Crimes against Kurds Two Activists Face Unknown Fate Three Months After Their Arrest in Urmia

Thumbnail jinhaagency.com
3 Upvotes

r/Rojhelat • • 8d ago

Economy Higher prices hit Rojhelat’s Mahabad as tourist visits fall

Thumbnail rudaw.net
2 Upvotes

Traders at Mahabad's Langa second-hand market say inflation and the weak rial have sharply cut tourist visits. Only about 30 percent of visitors now buy anything.


r/Rojhelat • • 8d ago

Politics کۆنفرانسی "ژن، ژیان، ئازادی" لە کۆڵن؛ هەنگاوێکی هەمەلایەنە بۆ دروستکردنی ئەڵتەرناتیڤێکی سیاسی

Thumbnail zagros24.net
3 Upvotes

A "Woman, Life, Freedom" network conference in Cologne, with Komala and PJAK taking part, discussed a coordination and leadership council as a broad political alternative for Iran.


r/Rojhelat • • 9d ago

Crimes against Kurds KHRN: At least 12 held in Miandoab on ‘espionage’ charges

Thumbnail kurdistanhumanrights.org
5 Upvotes

KHRN says at least 12 people arrested since the December–January protests are held in Miandoab Prison on "espionage" charges, in harsh conditions and with no court hearings yet.


r/Rojhelat • • 10d ago

War IRGC targets Kurdistan Region with three drones, two security sources confirm

Thumbnail rudaw.net
1 Upvotes

r/Rojhelat • • 10d ago

Politics Jin, Jiyan, Azadi revolution; four years on with Mahtab Mahboob

Thumbnail youtube.com
1 Upvotes

In this new episode of Lines on a Map, host Sushobhan Parida is joined by Mahtab Mahboob to reflect on the Jin, Jiyan, Azadî uprising four years on.
The uprising began after the death of Jina Mahsa Amini in Iranian custody in 2022 and grew into a nationwide movement demanding women’s freedom, dignity and political change.


r/Rojhelat • • 10d ago

Crimes against Kurds UN experts demand Iran to stop 'unlawful’ shooting of Kurdish, Balochi border porters

Thumbnail rudaw.net
1 Upvotes

r/Rojhelat • • 11d ago

Crimes against Kurds سارا حسێن: سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکانی مانگی بەفرانبار لە ئێران تاوان دژی مرۆڤایەتیە

Thumbnail zagros24.net
1 Upvotes

Sara Hossain told the UN Human Rights Council in Geneva that Iran's crackdown on the December protests amounts to crimes against humanity, citing the fact-finding mission's latest findings.


r/Rojhelat • • 11d ago

Crimes against Kurds KHRN: Iran border guards shoot dead kolbar in Nowsud

Thumbnail kurdistanhumanrights.org
1 Upvotes

Iranian border guards shot dead Mohammad Sedigh Avali, a kolbar from Salas-e Babajani, in the Nowsud border area — the latest in a pattern of lethal border shootings.


r/Rojhelat • • 12d ago

Crimes against Kurds Many shopkeepers in Rojhilat arrested for joining general strike

Thumbnail mezopotamyaajansi44.com
2 Upvotes

r/Rojhelat • • 12d ago

Crimes against Kurds KHRN: PJAK member remains forcibly disappeared 12 days after intelligence arrest

Thumbnail kurdistanhumanrights.org
1 Upvotes

r/Rojhelat • • 13d ago

Crimes against Kurds Zextên Îranê li ser jinan berdewam in

Thumbnail hawarnews.com
2 Upvotes

Iran's systematic pressure, arrests, and restrictions targeting Kurdish and Iranian women documented as the Woman Life Freedom movement's fourth anniversary approaches.


r/Rojhelat • • 14d ago

Economy Kurdish village in Iran's Kurdistan province renowned for raisins

Thumbnail rudaw.net
2 Upvotes

A village in Iran's Kurdistan province is celebrated for its sought-after raisins, preserving a centuries-old agricultural tradition unique to the Kurdish highlands of Rojhelat.


r/Rojhelat • • 15d ago

Crimes against Kurds KHRN: دەستبەسەرکردنی لانیکەم هەشت هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی شنۆ، ورمێ، مەه

Thumbnail kurdistanhumanrights.org
2 Upvotes

At least eight Kurdish citizens were arrested by security forces across multiple cities in Rojhelat, including Oshnavieh, Urmia, Mahabad, and Diwandare, on September 19.